لە بەیانی ئەمڕۆ هاتووچۆکردن لە دەروازەی شوشمێ لە نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگیراوە و نازاندرێت کەی هاتوچۆکردن ئاسایی دەبێتەوە.
دوو شەممە، ٢٣ شوبات ٢٠٢٦، سەرچاوەیەک لە دەروازەی شوشمێ ڕایگەیاند "لە بەیانی ئەمڕۆوە هیچ جۆرە هاتوچۆیەکی گەشتیاری لە دەروازەکە نەبووە و گەشتیاران گەڕاونەتەوە، بە هۆکاری تێکچوونی سیستمی کۆمپیوتەری لە دیوی ئێران".
بە پێی زانیارییەکان ئەو کێشەیە کاریگەری لەسەر هاتوچۆی بازرگانی نییە و تەنها بۆ گەشتیارانە و دوێنێ (یەک شەممە) هەمان کێشە هەبووە، بەڵام لە نێوەڕۆدا کێشەکە چارەسەر کراوە.
مەرزی شوشـمێ دەکەوێتە نزیک شارەدێی تەوێڵە لە هەورامان و سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، لە تەمووزی ٢٠٢٣ وە هاتوچۆی گەشتیاران بە فەرمی لە دەروازەکەوە دەکرێت.