شاندێکی باڵای ڕۆژاوی کوردستان سەردانی پەرلەمانی ئەوروپا دەکەن

دوو کەسایەتی دیار و کاریگەری ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی، گەشت بۆ شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا دەکەن. 

شاندەکە پێکهاتووە لە ئیلهام ئەحمەد، وەک نوێنەری باڵای ئیدارەی خۆسەر، لەگەڵ ڕۆهلات عەفرین، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە). 

ئەم چالاکییە دیپلۆماسییە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا بەڕێوەدەچێت کە تیشک دەخاتە سەر دۆسیەی "کورد و تورکیا".

 بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی ئەم مانگە، ئەم کۆبوونەوەیە لە هۆڵەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ساز بکرێت بۆ تاوتێکردنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم دۆزی کورد.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پرسی کورد لە ڕۆژاوا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هەمیشە جێی سەرنجی ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەوروپا بووە.

 ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی یەپەژە و نوێنەری ئیدارەی خۆسەر، دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی پەیامی کورد و باسکردنی دواین گۆڕانکارییە مەیدانییەکان بە پەرلەمانتارانی ئەوروپا.






PM:10:03:23/02/2026