بۆیەکەمجار ژنێک دەبێتە سەرۆکی دادگا

‌وێنەکە وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان، ژنێک توانی لە وەزارەتی ناوخۆ پۆستی سەرۆکی دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ/دوو بەدەست بهێنێت.

سێ شەممە، ٢٤ شوبات ٢٠٢٦، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەمیدی مافپەروەر چرا ئەحمەد لەتیف کرد وەک سەرۆکی دادگای هێزەکانی ناوخۆ/ دوو بە وەکالەت .

بەپێی پەیڕەو و یاساکانی وەزارەتی ناوخۆ، دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ تایبەتمەندە بە دادگاییکردن و یەکلاکردنەوەی ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە سەرپێچی و تاوانە سەربازییەکانی کارمەندان و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ.




PM:03:58:24/02/2026