سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆبوەوە.
سێ شەممە، ٢٤ شوبات ٢٠٢٦، لە سلێمانی، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، پێشوازیانکرد لە تۆم باراک، ، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا و جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و لە بارەی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم گفتوگۆیانکرد.
پێشتریش تۆم باراک لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبۆوە.