مەزڵوم عەبدی و بافڵ تاڵەبانی لە سلێمانی کۆبونەوە

‌کۆبونەوەی مەزڵوم عەبدی و بافڵ تاڵەبانی

ئەمڕۆ لە سلێمانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی گشتی هەسەدە، مەزڵوم عەبدی کۆبۆوە.

سێ شەممە، ٢٤ شوبات ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە بە سەردانێک گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کۆبونەوە و گفتوگۆیان کرد. 

بە پێی زانیاریەکانی ڕاگەیاندنی یەکێتی "جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی باسی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کرد و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریای خستەڕوو و  سوپاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ هەڵوێست و پشتیوانییەکانی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا".

 بافڵ تاڵەبانی لە کۆبونەوەکەدا وتویەتی "لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین تاوەکو دڵنیاببینەوە سوریا دەبێتە وڵاتێک کە هەمووان ماف و نوێنەرایەتیی خۆیان تێیدا دەبێت و حکومەتەکەشی دەرخەری هەمەچەشنیی کۆمەڵگەی سوریا بێت".




PM:06:54:24/02/2026