سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و فەرماندەی گشتی هەسەدە كۆبووەوە و جەختیان لە جێبەجێ كردنی خاڵەكانی ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق كردەوە.
لە کۆبوونەوەی سێ لایەنی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و تۆم باراک جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا و لابردنی هەر بەربەستێک لەبەردەمیدا کرایەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە سووریا رێز لە هەموو پێکهاتەکان بگرێت و کاردەکەن بۆ یارمەتیدانی سووریا تاوەکو ببێتە وڵاتێکی بنیاتنەر لە ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەموولایەک جەختمان کردەوە کە گەلی کورد قوربانییەکی زۆری داوە لەپێناو ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا، هەروەها پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بە تایبەتی ئەمریکا هاوکاربێت لە گەرەنتیکردن و دابینکردنی مافەکانی کورد لە سوریایەکی دیموکراتیدا.
هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی کە سەقامگیری لە سووریا پێویستی بە پرۆسەیەکی سیاسیی گشتگیر هەیە کە ڕێز لە هەمەجۆریی وڵاتەکە بگرێت