کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بارانی ١٢ کاتژمێری رابردوی لە هەندێک ناوچەکانی هەرم بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمشەو نمەباران دەبارێت و تەم دروست دەبێت".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم " هەتا نیوە شەو ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ ئەگەری دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە پاشان کەش ئاسایی دەبێتەوە".
دەشڵێت" هەتا نیوە شەو ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ ئەگەری دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچە پاشان کەش ئاسایی دەبێتەوە".
بارانی ١٢ کاتژمێری ڕابردوی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:
هەولێر ٤ ملم
شەمامک ٠.٢ ملم
خەبات ٠.٦ ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ باریوە
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆک ٠.١ ملم
زاخۆ ٠.١ ملم
بارزان ٦.٢ ملم
سۆران ٠.٦ ملم
بازیان ٠.٢ ملم
حاجی ئۆمەران ٢.٠ ملم