مەزڵووم عەبدی هۆشداری دەدات: کشانەوەی ئەمریکا لە ئێستادا مەترسییەکی گەورەیە

لە چاوپێکەوتنێکی ڕاشکاو و کاریگەردا لەگەڵ تۆڕی PBS Newsی ئەمریکی، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، نەخشەی قۆناغە هەستیارەکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کێشا، و هۆشداری دا لە مەترسییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لەسوریا و جەختی لەسەر ئیرادەی کورد بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکانیان تا کۆتایی کردەوە.

لەو چاوپێکەوتنەدا، عەبدی پێیوابوو کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێستادا "بیرۆکەیەکی باش نییە"، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەلنگاراییەکی گەورە لە شەڕی دژی تیرۆردا، بەو پێیەی ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی ڕابگیرێن، هێشتا داعش بەهێزە و توانای کۆنترۆڵکردنی شارە گەورەکانی هەیە. 

هەروەها ڕەخنەی لە هەڵوێستی لاوازی ئەمریکا گرت لە کاتی هێرشە دواییەکانی سووریا بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و وتی "ئەمریکا بۆ فریاکەوتنمان نەجوڵا سەرەڕای قوربانیانی مەدەنی، بە شێوەیەکی کاریگەر دەستوەردانی نەکرد."

لە بارەی ڕێککەوتنی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی مەزڵوم عەبدی وەک "باشترین بژاردەی بەردەست" لە ئێستادا وەسف کرد، هەرچەندە بۆ کوردەکان نموونەیی نییە، چونکە ئاگربەست و گفتوگۆ مسۆگەر دەکات، لەگەڵ تەمای گەیشتن بە "خۆبەڕێوەبەری" لە بەرامبەردا دەیمەشق تەنها ڕازییە بە "ئیدارەی خۆجێی". 

جەختیشی کردەوە "خوازیاین ڕێککەوتنەکە تێکنەچێت، بەڵام ئەگەر ڕوویدا، تا کۆتایی بەرگری لە ناوچەکانمان دەکەین و دەستبەرداربوونیان مەحاڵە."



AM:11:14:25/02/2026