گەنجێکی لە دایکبووی حەلەب وەک بەرپرسی نوێی ناوچەی عەفرین دەستنیشانکرا و ناڕەزایەتی خەڵکی عەفرین و دەوروبەری لێکەوتەوە ودەڵێن" ئەو تیرۆریستێکی تاوانبارە و خاوەن بیروڕای دژە کوردە، هەروەها لایەنگری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە، لەوانەش ڕێکخراوی حەماسی فەڵەستینی".
عەزام غەریب پارێزگاری حەلەب لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكردوه کە گەنجێکی لە دایکبووی حەلەب بە ناوی خەیرو عەلی داود-ی وەک بەرپرسی نوێی ناوچەی عەفرین دەستنیشانکراوە، لە جێگەی مەسعود بەتاڵ لەو پۆستە دەستبەکار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتودا، ڕێوڕەسمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان مهسعود و خهیرودا لەناوەندی ناوچەی عەفرین بەڕێوەبچێت.
دوای ئهو ڕاگهیهنراوهی پارێزگاری حهلهب، ژمارهیهك لهكوردانی نیشتهجێی عهفرینو دهوروبهری هاتنهدهنگ و رایانگەیاند"ئێمە بەتوندی ڕەتیدەکەینەوە کەسێک بەناوی خەیرۆ عەلی داود وەک بەرپرسی ناوچەی عەفرین دابنرێت، چونكه خەیرۆ لەگوندی کۆرزێلێ لەگوندی عەفرین لەدایکبوە، بەڵام لەشاری ئیدلب گەورە بووە و تەواوی ژیانی لەوێ بەسەربردووە".
كوردانی عهفرین و دهوروبهری دهڵێن"ئهوكهسه بەکوردی قسە ناکات، پێمانوانییە کەسێکی گونجاوبێت بۆ ئەو ئەرکە نوێیه، لهبهرئهوهی ڕەچەڵەکی نادیارە و ناشزانین باوکی کێیە، هیچ پەیوەندییەکی بەعەفرینەوە نییە جگە لەناوی ئەو گوندەی لێی لەدایکبوە، جگەلەوەش، ئەو تیرۆریستێکی تاوانبارە و خاوەن بیروڕای دژە کوردە، هەروەها لایەنگری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانە، لەوانەش ڕێکخراوی حەماسی فەڵەستینی".
خهیرو داود وەک یەکێک لەکادیرە گەنجەکانی ناو حکومەتی نوێی سوریا دەناسرێت و لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٣ یهو لهحهلهب، خوێندکاری کۆلێژی زانستە سیاسییەکانە لەزانکۆی ئیدلب، سەرەڕای تەمەنە گەنجەکەی، پێشتریش چەندین پۆستی کارگێڕیی لەدامەزراوەکانی حکومەتی نوێدا وەرگرتوە کە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەد پێکهێنراون.