بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە زیادبوونی خێرایی با دەکاتەوە و دەشڵێت" بەفر وبارانبارین دەستپێدەکات".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر ١٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٤ پلەی سیلیزی
سۆران ١٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٦ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٧ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٧ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٢ پلەی سیلیزی

ئاشکراشی کرد کە سبەی پێنچ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری ئیدارەی سۆران و سەرجەمی ناوچە جیا جیاکانی سنووری پارێزگای دهۆک ئیدارەی زاخۆ باران بارین لەم ناوچانەدا بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت هاوکات بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان دەبارێت . 


ئاماژەی بەوەشکرد کە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان نزم دەبێتەوە بە (٢ – ٣ ) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

جەختی لەوەشکردەوو کە سبەی لە کاتی زیادبوونی خێرایی با لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکوک ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٨ پلەی سیلیزی 
پیرمام ١٥ پلەی سیلیزی
سۆران ١٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران ٥ پلەی سیلیزی 
سلێمانی ١٨ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٦ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان  : ٢٣ پلەی سیلیزی




PM:12:04:25/02/2026