رۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو بەشداربووی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

 دوو بەشداربووی شۆڕشی(ژن ژیان ئازادیی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سزای لەسێدارەیان بەسەردا سەۆپێندرا.


بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوو بەشداربووی شۆڕشی(ژن ژیان ئازادی) بە ناوەکانی ڕەئووف ‌مەعرووفی و محەمەد فەرەجی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای سێ ساڵ زیندانییکردن لە زیندانی بۆکان، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆرشی ئیسلامیی مەهابادەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو زیندانییە سیاسییە بە تۆمەتی" چەکداری" سزا دراون، هەروەها لە ٢٤ـی ئەم مانگە بڕیارەکەیان بە فەرمی ڕاگەیاندراوە، لە ئێستادا ژیانیان لە مەترسیدایە.



PM:01:13:25/02/2026