وەزیری دارایی عێراق، تەیف سامی دوو داواکاری لەهەرێم هەیە تا مووچەی مانگی شوبات بنێرێت؛ بەپەلە ناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و، هەروەها داوای نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات بۆ بەردەوامبوونی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی رێکارەکان بۆ کۆکردنەوەی ١٢٠ ملیار دینارەکە دەستپێکردووە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" لە ٢٣ی ئەم مانگە نوسراوی ناردنی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەمان بۆ حکومەتی فیدراڵ ناردووە".
وەفدێکی هەرێمش بەسەردانێک لە بەغدان و یەکێک لە داواکارییەکانیان کەمکردنەوەی بڕی ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆ بووە.