بڕیارە لە رۆژی نەورزۆی ئەمساڵدا کەناڵی " نووچە
" بکرێتەوە کە وەک بانگەشەی بۆ دەکەن، کەناڵی کوردانی هەرچوار پارچە دەبێت.
وەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویانکردۆتەوە کەناڵەکە یەکەمین کەناڵی نیشتیمانی دەبێت " نە حزبیە نە ئەهلییە
نەحکومی" دەبێت و دەڵێن" بەمزووانە.. چاوەڕوانی دەنگێکی نوێی نیشتمانی
بن!".
هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن کە تایبەتمەندییەکانی
ئەو کەناڵە " تەواو هەواڵی: گرنگی بە نوێترین ڕووداوەکان دەدات"، جوگرافیای کارکردنیشی ستۆدیۆی لە (لەباشوری
کوردستان سلێمانی، لە ڕۆژئاوای کوردستان لە قامیشلۆ، لەباکوری کوردستان لە ئامەدو
ئەوروپا) دەبێت.
لەبارەی ئەو بوارانەی
رووماڵی دەکات؛ بایەخی تایبەت بە بابەتە نەتەوەیی، نیشتمانی، ژینگەپارێزی و مافەکانی
ژنان دەدات.