9 شه‌ڕڤان له‌ چوار پارچه‌ی كوردستان لە رۆژئاوای كوردستان شەهید بوون

لەشەڕی نێوان شەڕڤانانی یەپەگە‌و چەكدارانی داعش لە سنوی ناوچەی تەل حەمیس‌ 9 شه‌ڕڤان شه‌هید بوون، خه‌ڵكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانن.

لەمبارەیەوە ئاری هه‌ركی چالاكوانی سیاسی نزیك له‌ كۆبانێ له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌  پیگەی فەرمی یەکێتی راگه‌یاندوە: داستانی به‌رخودانی رزگاكردنی ئه‌بوقه‌سایێب به‌ خوێنی پیرۆزی رۆڵه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان تۆمار كراوه‌.

وتیشی: له‌ 22-12-2014 هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ گوندی ئه‌بوقه‌سایێبی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی تل حه‌میس، كه‌ تیایدا ناوچه‌كه‌ رزگاركرا و 37 تیرۆرستی داعش كوژران.

رونیشكرده‌وه‌: له‌و به‌رخودانه‌دا 9 شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون، كه‌ خه‌ڵكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانن، كه‌ هه‌رچوار شه‌هید ( بۆتان تاجه‌لدین ناسراو به‌ له‌وه‌ند خه‌ڵكی قامشلۆیه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان، هێرش محه‌مه‌د ناسراو به‌ زاگرۆس جودی خه‌ڵكی سلێمانی له‌ باشوری كوردستان، ئۆزكان یه‌ڵدز ناسراو به‌ كاموران ئامه‌د، خه‌لكی ئامه‌ده‌ له‌ باكوری كوردستان، مه‌هدی عه‌زیز ناسراو به‌ رێباز مه‌هاباد خه‌ڵكی مه‌هاباد له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان .

ئه‌و چالاكوانه‌ پێی وایه‌: به‌شداریكردنی كوردانی كوردستانی گه‌وره‌ له‌به‌رخودانه‌كانی رۆژئاوا و ناوچه‌كانی شه‌نگال و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر دژ به‌تیرۆرستانی داعش سه‌لمێنه‌ری پته‌وكردنی گیانی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌و ئه‌مه‌ جێگه‌ی دڵخۆشیه‌، ده‌بێت سیاسیه‌كان ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرن و گرنگی به‌و داستانانه‌ بده‌ن .




PM:02:13:01/01/2015