سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە راپۆرتی لیژنەی "یەکێتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی " لە پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت پێشوازی لە ڕاپۆرتەکە دەکەم".
چوار شەممە، ٢٥ شوبات ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری، پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە".
نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پاڵپشتی هەرێم کردوەتەوە و وتویەتی "ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە".
لە کۆتاییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هیوادارین هەنگاوی تری له پهرلهمان بهدوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن".