فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵوم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە بارەی سەردانەکەی بۆ سلێمانی و کۆبونەوەی لەگەڵ تۆم باراک و بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
چوار شەممە، ٢٥ شوبات ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ڕایگەیاند "خۆشحاڵ بووین کە لە دیدارێکی بەرهەمداردا لەگەڵ کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووینەوە. ئێمە بەهای هاوبەشی و کارکردنی پێکەوەیی بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بە نرخ دەزانین، ئەم دیدارە هاوکاری هاوبەشمان بەهێز دەکات و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانە بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەرهەمدار".
مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا لە سوریا وتویەتی "باسمان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد، لەوانە ڕێککەوتنی ٢٩ تشرینی دووەم، ئەم دیدارە دەرفەتێکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و پێکەوە کارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەلی سوریا ڕەخساند".
دوێنێ، ٢٤ شوبات ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە، گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و تۆم باراک کۆبوەوە.