خوێندنی باڵا ١٠ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند


وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە پشووی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بڕیاری ١٠ ڕۆژ پشووی دا.

چوار شەممە، ٢٥ شوبات ٢٠٢٦، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند "خوێندکارانی دەرەوەی وڵات لە ١٠  ئادار ٢٠٢٦، تاوەکو ٢٨  ئادار ٢٠٢٦، دەتوانن لە وڵاتی خوێندن بگەرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئەو ماوەیە کە دەگەرێنەوە کە ماوەی ١٠ رۆژ دەبێت بە ماوەی مانەوە هەژمار دەکرێت".

پێشتریش حکومەتی هەرێم پشووەکانی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە لە رۆژانی٥ و ١١ و ١٤ و ١٦ و ٢٠ تا ٢٣ـی مانگ پشوو دەبێت.




PM:09:50:25/02/2026