بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند.
لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، هاوکات لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.
بۆ سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم بە هەوری تەواوی بمێنێتەوە و نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام بێت. لەگەڵ ئەم بارانبارینەدا، بەفربارین ناوچە سنوورییەکان و لوتکە شاخاوییە بەرزەکان دادەپۆشێت.
پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بە جۆرێک لە ناوەندەکان ٤ بۆ ٥ پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان ٦ بۆ ٧ پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.
لە ماوەی ئەم ٤٨ کاتژمێرەدا، خێرایی با لە نێوان مامناوەند و لەسەرخۆدا دەبێت کە لە نێوان (١٠ بۆ٢٥) کم/ک دایە. ئاراستەی با لە باشووری خۆرهەڵاتەوە بۆ باشووری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
سەبارەت بە مەودای بینین، بەهۆی دابارین و هەورەکانەوە کەمێک کەم دەبێتەوە و لە نێوان (٦ بۆ ٩) کیلۆمەتردا دەبێت، کە ئەمەش پێویستی بە وریایی شۆفێران هەیە لە کاتی گەشتکردن لە ناوچە شاخاوییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر ١٢ پلەی سیلیزی
پیرمام ٨ پلەی سیلیزی
سۆران ٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٦ پلەی سیلیزی