تەرمی ژنێک بە خنکاوی دۆزرایەوە

‌ساتی دەرهێنانی تەرمی ژنەکە

تیمەکانی بەرگری شارستانی خەبات تەرمی ژنێکیان لە ناو ڕووباری زێ دا دەرهێنا کە ئەمڕۆ لەسەر پردێکەوە کەوتبوە ناو ئاوەکە.

پێنج شەممە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٦، ئەمڕۆ ژنێک لەسەر پردی کۆن کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بە پێی زانیارییەکان "پێش ڕووداوەکە، دەمەقاڵێ لە نێوان ژنەکە و سەرنشینێکی ناو ئۆتۆمبێلێکی تەکسی ڕوویداوە، ژنەکە لە تەکسییەکە دابەزیوە و دوای شەڕەقسە لەگەڵ کەسێکی ناو ئۆتۆمبێلەکە، لەسەر پردەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و گیانی لەدەستداوە".

هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانن ڕووداوەکە خۆکوشتن بووە یاخود پاڵپێوەنان و تاوان بووە.

تەرمی ژنەکە دوای دەرهێنانەوەی لە ئاوەکە، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی گیانلەدەستدانەکەی، ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە پارێزگای هەولێر کراوە، تا ئێستا ناسنامەی ژنەکە و سەرنشینەکەی ناو تەکسییەکە بە فەرمی لەلایەن پۆلیسەوە ڕانەگەیەندراوە.





PM:07:45:26/02/2026