سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆبونەوە.
پێنج شەممە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵی میدیاکانی یەکێتی لە کۆبونەوەکەدا "هەڵسەنگاندن بۆ دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و دووپات لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە".
هەر بە پێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی جەختی لە "ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی خەڵکە کردوەتەوە".