حیزبوڵای عێراق بۆ هەرێمی کوردستان: یارمەتیدانی هێزە بیانییەکان هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشتان


کەتیبەکانی حیزبوڵلای عێراق ڕاگەیاندراوێکیان سەبارەت بە "لەشکرکێشیی و هەڕەشەکانی ئەمریکا" بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "ئەگەر ئەمریکا جەنگ لە ناوچەکە بەرپا بکات، خۆی لەبەردەم زیانی بێشومار دەبینێتەوە کە ناتوانێت رابگیرێت و قەرەبوو بکرێتەوە" و هۆشداریش دەداتە هەرێمی کوردستان و وتویەتی "هەڕەشە لەسەر داهاتووتان هەیە". 

پێنج شەممە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٦، ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند "لە سەروبەندی هەڕەشەکانی ئەمریکا و لەشکرکێشییەکان کە ئاماژەن بۆ پەرەسەندنێکی مەترسیدار لە ناوچەکەدا، بە پێویستی دەزانین هەمووان ئامادەبن بۆ جەنگێکی پڕووکێنەر کە ئەگەری هەیە درێژخایەن بێت، لە سەرووی پێشبینییەکانی ئەمریکاوە دەبێت".

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەڵێت "هاوکاریکردنی هێزە بیانییە نەیارەکان و ئەوە قورسایی زیاتر دەخاتە سەریان کە هەڕەشە دەبێت بۆ سەر ئاسایش و داهاتوویان".

لە بەشێكی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە "پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق، جا چ لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بێت یان فڕۆکەی جەنگی" لە لایەن ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێت.

هەروەها حزبوڵا دەستوەردانی ئەمریکییەکان ڕەتدەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییە سیاسییانەی کە پۆستی حکومی وەربگرن، یان دوورخستنەوەی کەسانێک.

ئەمڕۆ گەڕی سێیەمی دانوستاندنەکان لە نیوان ئەمریکا و ئێران لە جنێف بەڕێوەچوو و بە پێی لیداوانی وەزیری دەرەوەی ئێران "بڕیارە ڕۆژی دوو شەمەی داهاتوو تیمی تەکنیکی نێوان هەردوو وڵات لە ڤیێنا کۆببنەوە".

کاتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، یەکێکە لەو گروپە چەکدرایانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێت لە عیراق و ئەمریکا بە "مەترسیان دەزانێت" و داوای چەک دانانیانی لە بەرپرسانی عیراق کردوە.




PM:11:52:26/02/2026