لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دینار بە جێگیری ماوەتەوە


هەینی، ٢٧  شوبات ٢٠٢٦، لە کاتی کردنەوەی بازاڕ نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێ  ئێوارەدا  جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

پەیامنێری ( سپی) نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

-نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٢ هەزار و ٩٠٠ دینارە، دوێنێ ئێوارە بەهان نرخ بووە.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٩ هەزار و ٥١ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار و ٧٤٠  دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١ هەزار  و ١٣١  دینار.

-نرخی ١٠٠ لیرە بە ٣ هەزار و ٥١٠  دینار.




AM:09:43:27/02/2026