ئەمڕۆ ساڵێک تێدەپەڕیت بەسەر بانگەوازی "پرۆسەی ئاشتی" کە ٢٧ شوباتی ساڵی ڕابردوو، عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجامیدا و دەم پارتیش دەڵێت "ئەمڕۆ پەیامی نوێی ئۆجەلان سەبارەت بە پرۆسەکە بڵاودەکەینەوە".
هەینی، ٢٧ شوبات ٢٠٢٦، بڕیارە ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو بانگەوازەدا لە ئەنکەرە، بە سەرپەرشتی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکانی پارتی دەم، چالاکییەک بەڕێوەبچێت و پەیامی نوێی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوبکرێتەوە.
لە ٢٧ شوبات ٢٠٢٥، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، بانگەوازی قۆناغێکی نوێی لە باکوری کوردستان و تورکیا کرد