بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ کەشی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "ئەمڕۆ پێشبینی دەکرێت هەندێک کات باران بارین بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە بێت . هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت".
هەینی، ٢٧ شوبات ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکوک نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، بەڵام لە ناوچەکانی تری هەرێم ( پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ و سۆران و ڕاپەڕین و گەرمیان ) ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت بارانی مامناوەند لە زۆربەی ئەو ناوچانە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت".
دۆخی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ بەم شیوەیە پێشبینیکراوە:
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند (١٠-٢٠)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لەنێوان ( ٧-٩ ) کم . لەو ناوچانەی بەفر و باران هەیە مەودای بینین لە نێوان (٤-٦ ) کم
پلەکانی گەرما / پلەکانی گەرما بە نزیکی ٢ تـــــا ٤ پلە نزم دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاوییەکان (٥-٧) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٦ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٩ پلەی سیلیزی
سبەی شەممە ٢٨-٢-٢٠٢٦
کەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران دەبارێت هەروەها ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاویەکانی باکوور هەیە.
خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند (١٠-٢٠).کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨-١٠ ) کم/ک .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٨ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٨ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٠ پلەی سیلیزی