زانایەکی گەورەی کورد کۆچی دواییکرد

‌جەلالی تۆفیق ئەفەندی ئاغا

زانای کورد  دکتۆر جەلالی تۆفیق ئەفەندی ئاغا فەتحوڵا لە ئەمەریکا کۆچی دواییکرد.

یەكیێكە لە زانا ناودار و گەورەكانی جیهان. ناوی "جەلال كوڕی حاجی تۆفیقی ئاغا فەتحوڵایە"، لە بنەماڵەیەكی بەناوبانگی شاری سلێمانییە.

خانەوادەكەیان لەسەردەمی بابانەكانەوە تا ئێستا لە سلێمانییدا پێگەی تایبەت و بەرچاویان هەبووە.

دارا تۆفیقی برایشی سیاسییەكی لێهاتوو بوو، لە شۆڕشی ئەیلوولدا پلەی بەرزی هەبوو.

دكتۆر جەلال ساڵی ١٩٢٥ لە سلێمانی لەدایكبووە. قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی، لە سلێمانی و هەولێر و كەركووك تەواو كردووە.

ساڵی ١٩٤٥ حكومەتی پاشایی ئەوكاتی عێراق، بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس ناردوویەتی بۆ لەندەن، ماستەر و دكتۆرای لە زانكۆی كالیفۆرنیا تەواو كردووە.

لە كۆمپانیای (جەنەراڵ مۆتۆرز) دەستبەكار بووە. لە ئەمریكا شۆڕشێكی زانستیی گەورەی بەرپا كرد. توانیی باتری كارەبایی بۆ ئۆتۆمبێل دابهێنێت و، یەكەم كەسبوو ئۆتۆمبێلی كارەبایی دروستكرد. ئۆتۆمبێلی هەموو جیهان لە رێگەی زانستەكەی ئەوەوەو دواتر گۆڕانكاریی بەسەرداهات بۆ هایبرید و ئەلەكتریك.

ئەم زانا گەوەرەیە چەندین خەڵاتی پێ بەخشراوە.

كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕ جۆرێك فێڵێان لێكردووە، واژۆیان پێكردووە هەموو داهێنانە زانستییەكانی خۆی، بەناوی كۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆڕەوە بڵاوبكاتەوە. لە بواری ئاسانسۆر و تەلەفۆنات و زۆر زانستی تر، چەندین داهێنانی پێشكەش بە مرۆڤایەتیی كردووە.
بەڵام تا ئێستا هەر یەكە لە حكومەتی هەرێم و عێراق،

هەرێم هیچ ڕێزلینانێكیان بەو زانایە نەبەخشیوە.






PM:01:19:27/02/2026