لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لەسەر ڕێگای نێوان دوبز بۆ پردێ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕا و کەوتە ناو شیوێکەوە کە بەهۆیەوە پێنج ئەندامی یەک خێزان کە دانیشتووی ناحیەی پردێن گیانیان لەدەستدا
سەختی ڕووداوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە و لە ئێستاشدا تیمەکانی فریاکەوتن و لایەنە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی گواستنەوەی تەرمەکان و ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان.