هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە هۆی ئاڵۆزیەکانی جەنگەوە لە ناوچەکە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەڵێت "لە ١ تا ٤ ئادار پشووە".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، لەڕاگەیاندراوەکەی هەردوو وەزارەتەکەدا هاتووە "لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پاراستنی سەلامەتیی مامۆستایان، قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ١ی ئادار 2026 تاوەکو چوارشەممە ٤ ئادار ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش) پشوو دەبێت"
ئەم ڕاگەیندراوە پەیوەستە بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان.