وەزارەتی بازرگانی هەرێم: خۆراکی پێویست لە کۆگاکاندا هەیە

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە کەمبوونەوەی خۆراک هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت "کەلوپەلی خۆراکی و سەرەکی، بە بڕی پێویست لە کۆگەکاندا هەیە و جووڵەی بازرگانیش بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە میدیاکانی ڕایگەیاند " پێویست ناکات هاوڵاتیان هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکیان هەبێت، چونکە بازاڕ سەقامگیرە و کاڵای پێویست بەردەستە".

لە بارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە، بریکارەکەی وەزارەت وتویەتی "هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک کراوە و پرۆسەکە بە شێوەیەکی مانگانە و بەردەوام ئەنجام دەدرێت".

لە بەیانی ئەمڕۆوە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردوە و ئێران وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە و دۆخی ناوچەکەی ئاڵۆزکردوە. 




PM:05:49:28/02/2026