بافاڵ تاڵەبانی: بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا خامنەیی

لە پەیامێکدا سەرۆکی یەکێتی بە بۆنەی کوژرانی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە رایگەیاند" بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا خامنەیی".

دەقی پەیامەکەی:
بەداخەوەین بۆ شەهیدبوونی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی.
بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین.

لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەین هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



PM:03:02:01/03/2026