بە بۆنەی کوژرانی خامنیی رێبەری باڵای ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل‌دا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی ئێران کرد و رایگەیاند"
٧ڕۆژ
دەقی پەیامەکە:
پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان ئاراسته‌ی گه‌ل و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی ئێران ده‌كه‌ین بۆ شه‌هیدبوونی خوالێخۆشبوو ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، ڕابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و زانای دیاری ئایینی، هاوسۆز و هاوبه‌شی خه‌میانین.
له خوای مه‌زن داواكارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
له‌م كاته سه‌خته‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆی له ڕاگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان و گێڕانەوە‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكات
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان