وتەبێژی خاوەنمۆلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن مۆلیدەکانیان بخەنە کار، بەڵام بەرپرسان ڕێگری دەکەن. ئەگەر حکومەت گازیان بۆ دابین بکات، ئەوا ئەمپێرێک کارەبا بە ٣ هەزار دینار بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر پێشکەش دەکەن.
عوسمان محەمەد، وتەبێژی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان، ئاشکرای کرد، کە هاوڵاتییان حەز دەکەن مۆلیدە ئەهلییەکان بخرێنە کار، بەڵام بەرپرسان ڕێگەنادەن.
وتی، ئەگەر بڕیاری کارپێکردنیان پێبدرێت، ٩٠%ی مۆلیدەکان تا ئێوارە ئامادە دەبن بۆ کارکردن.
ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەگەر حکومەت گازی پێویستیان بۆ دابین بکات، ئەوا ئەمپێرێک کارەبا بە 3 هەزار دینار بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر بە هاوڵاتییان دەدەن.
جەختیشی كردەوە، ئەوان ئامادەن مۆلیدەی نوێ بهێنن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بەراورد بکەن کە مۆلیدە ئەهلییەکان هەرزانترن یان پرۆژەکانی ڕووناکی حکومەت.
بۆ بینینی کۆنگرەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن:https://web.facebook.com/share/v/17yrCRCbzc/