بەهۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، دانیشتووانی قەزای دوکان ڕژانە سەر شەقامەکان کە بەهۆیەوە ڕێگەی سەرەکی نێوان سلێمانی و دوکان لەلایەن هاووڵاتییانەوە داخرا.
ئەم پچڕان و کەمبوونەوەیەی کارەبا دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاریان دا ئاستی بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە، ئەمەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و دامەزراوەکانی وزە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییانەی لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا هاتۆتە ئاراوە.