لەسەر ئاستی جیهانی و ناوخۆی زێڕ ئەمڕۆ دوو شەممە ٢ ی ئازار نرخێکی مێژووی تۆمار کردو هەر ئۆنسەیەک بە ٥ هەزارو ٣٧٩ دۆلار. ئۆنسە ٣١،١٠٠ غرامە، یەک مسقاڵ ٥ گرامە، ١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزارو ١٠٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٣٤٠ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ٢٢٨ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیاری ٢١ بە ١ ملیۆن و ١٧٣ هەزار دینارە.
-نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ١٨ بە ١ ملیۆن و ٦ دینارە.
دوێنێ یەک شەممە نرخەکانی بەمشێوەیە بوو، جیاوازییەکان زۆر زۆرن:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٣٠٤ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە یەک ملیۆن و ١٩٥ هەزار دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢١ بە یەک ملیۆن و ١٤٢هەزارە دینارە.
- نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨ بە ٩٨٠ هەزار دینارە.