(سپی) زانیاری ورد لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکەی سەر شاری سنەی رۆژهەلآتی کوردستان بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە فڕۆکە ئەمەریکی و ئیسرائیلییەکان هێرشیان کردۆتە سەر شوێنێکی دیاریکراوی شاری سنە لەرۆژهەلآتی کوردستان، چەند ڤیدیۆیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکراونەتەوە کە وا دەردەکەوێت شوێنە بە ئامانجگرتووەکە مەدەنییە، بەلآم لە راستیدا شوێنێکی سەربازییە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ماڵپەڕی " سپی " بەدواداچوونی بۆ کردووە ئەو جێگایە کراوەتە ئامانج لە شاری سنە بنکەیەکی سوپای پاساداران بووە، بەڵام نزیکە لە ماڵ و دوکانی هاوڵاتیانەوە.
بەپێی بەدوا دواچوونەکان ئەو جێگایەی کراوەتە ئامانج پێگەیەکی سووپای پاسادارانە لەسەر گردێکە، لەسەردەمی حوکمی شاوە ئەم شوێنە جێگای سەربازی بووە و ناوی ( بان باشکە ) یە کە شوێنێکی مەحکەمەو ئەفسەرە پلە باڵاکانی سەردەمی شا لەوێ کاریان کردووە، لەسەر دەمی حوکمی خومەینیشدا کراوەتە بنکەیەکی گەورەی سوپای پاسداران.
ئەمەریکا و ئیسرائیل لەبەر ئەو هۆکارەی کە بنکەیەکی سوپای پاسداران بووە کراوەتە ئامانج، بەلآم پارچەی بۆردومانەکەو ئەو دارو و پەردووەی بە ئاسماندا هەڵیداوە بەر چەند ماڵ و دوکان کەوتووە، لەگەڵ ئەوەی زیانێکی گەورەی بە پاسداران گەیاندووە، چەند هاوڵاتییەکیش بە مام ناوەند و سووک بریندار بوون.
AM:10:49:02/03/2026