کەشناسی: چەند شوێنێکی کوردستان پلەی گەرمای دادەبەزێت بۆ ژێر سفر


شەپۆلێکی سەرما رووی لە ناوچەکەو باشوری کوردستان کردووەو، چەندان شوێن پلەی گەرمای دابەزیووە بۆ ژێر سفر و بەگشتی ٣- بۆ ٥ پلە دابەزیووە، لەوانە حاجی ئۆمەران، مەرزی کێلێ، پێنجوێن.

بەپێی راگەیاندنی کەشناسی کەشوهەوای دوو شەممە بەم شێوەیە دەبێت:

کەش، ئاسمان بەگشتی هەورو نیمچە هەوردەبێت، لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە ئەگەری کەمێک دابارینی نمە باران لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و وە ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەبێت وەهەروەها بەفرێکی کەم لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی ئەم ناوچانە دەبارێت".

هەروەها هاتووشە " ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەلاتی شاری هەولێر و باشووری پارێزگای سلێمانی. هەروەها هەندێ لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک هەیە, پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ دەگۆڕێت". 
لە بارەی پلەکانی گەرماوە، کەشناسی ئاشکرای دەکات پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (٣-٥) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
پلەکانی گەرما لەزۆربەی ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بۆ ژێر سفری سیلیزی نزم دەبێتەوە لەکاتەکانی درەنگانی شەو .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: ١٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٧ پلەی سیلیزی
سۆران: ٦ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: -٢ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٨ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ:٩ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١١ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٣ پلەی سیلیزی

سبەی سێ شەممە بەمشێووەیە دەبێت: 

ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما، بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (١ –٣) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٤ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: -١ پلەی سیلیزی 
سلێمانی:١٠ پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ:١٢پلەی سیلیزی
دهۆک: ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٦پلەی سیلیزی




PM:12:47:02/03/2026