دوو سەرچاوە لە دوو پارتی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانەوە بە سپی میدیایان راگەیاند "کە بەهۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی شاری سنەوە زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و بە دەیان کەسیش بریندارن".
دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگا ئەمنیەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نزیکی ئەو بارەگایانەوە لە هاولاتیانی مەدەنی، بە پێی دوو سەرچاوە لە ناو دوو پارتی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی مەدەنی بە هۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لە دەستدا و دەیان کەسیش بریندارن، هەرچەند تا ئەم کاتە هیچ سەرچاوەیەکی ناوخۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئامارەکانی گیان لە دەستدان و برینداربوونیان لە شارە کوردییەکان ڕانەگەیاندوە.
بە پێی ئامارێکی مانگی سوری ئێرانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە کە "تا ئێستا ٥٥٥ هاوڵاتی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکاوە گیانیان لە دەستداوە".
شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان.