دوو سەرچاوە بۆ سپی: زیندانیانی بەندینخانەی گشتی مەریوان هەڵهاتوون

‌ئەرشیف- مەریوان

دوو سەرچاوە لە پارتە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران بە سپی میدیایان ڕاگەیاند "دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ناوەندە ئەمنیەکانی دەسەڵات لە مەریوان، زیندانیانی بەندینخانەی گشتی مەریوان هەڵهاتوون".

دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، ئەو دوو سەرچاوەیە ئەوەیان بۆ سپی میدیا پشتڕاست کردەوە کە زیندانی گشتی مەریوان زیندانی سیاسی و ئاسایی تێدابوە و لە دوای بۆردوومانەکان هەڵهاتوون و بە هۆیەوە "لە ناو شاری مەریوان پشێوی دروست بوە".

لە دوای ئەو ڕووداوە هەمان سەرچاوە بۆ سپی ئاشکرا کرد کە "لە شاری سنە هێزێکی ئەمنی زۆر بە دەوری زیندانی سنەدا بڵاوەی پێکراوە و دەوری زیندانەکەیان داوە تا ڕێگری بکەن لە هەڵهاتنی زیندانییەکان".

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژمارەیەک فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئێران کوژران و هێرشەکانیش بەردەوامن لە بەشێکی زۆری ناوچە و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ سەر بنکە و ناوەندە ئەمنییەکان،  ئێرانیش بەردەوامە لە وەڵامدانەوەی هێرشەکان. 
.




PM:07:15:02/03/2026