بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا، ئەمڕۆ بە موشەک و درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی حزبی دیموکرات لە کۆیە و قوربانی هەیە.
محەمەد نەزیف قادر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکان بە ماڵپەڕی سپی ڕاگەیاند'' هێرشەکە بەر نەخۆشخانەی کەمپەکە کەوتەوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی نەخۆشخانەکە بریندار بووە. ''
ئاماژە بەوەشکرد، ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵی پێشوو ڕێکخراوێکی فەڕەنسی بۆ کەمپەکە دروستی کردەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە هێرشەکەدا سێ درۆن بەکارهاتووە لەگەڵ مووشەکدا کە کەمپی ئازادی و کەمپێکی دیکەی بە ئامانج گرتوە.
لە لای خۆشیەوە، تارق حەیدەری قایمقامی کۆیە رایگەیاند'' سێ درۆن هێرشی کردووە دووانیان لەناو کەمپی ئازادی کەوتونەتە خوارەوە و دانەیەکیشیان بەر کۆگای چەکی حزبی دیموکرات کەوتووە و هاوڵاتییەک بریندارە.''
وتیشی'' بریندارەکە دۆخی باشە و برینەکەی سووکە.''