رێکخراوی هەنگاو هۆشداری بەخەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ سێ شەممە کۆمەڵێک خەڵک لە هەندێک ناوچەی رۆژهەڵات دەرکەوتوون، ئەوانە پێشمەرگە نین".
ئەمڕۆ ٣ ی ئادار رێکخراوێكی تایبه‌ت به‌مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌یامێكدا هۆشداریی به‌كوردانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌دات کە هەندێک چەکدار بە جلی پێشمەرگەوە له‌ناو شاره‌كان بینراون و جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌كانی دیموكراتیان لەبەربووە، ئه‌وانه پێشمه‌رگه نین.
به‌گوێره‌ی ئەو زانیارییانەی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، "ئه‌مڕۆ سێشەممە، کەسانێک بەجلوبه‌رگی پێشمەرگەکانی حزبە کوردستانییەکان لەشاری كامیاران، بەچەندین ئۆتۆمبێلی سایپا لەو ڕێگەیەی کە بەرەو گوندی تەروەڕێز دەچێت هاتوچۆیان کردوە، ئەم هاتوچۆیەش بەشێوەیەکی ئاشکراو بەمەبەستی بینران‌و پیشاندانی بونی پێشمەرگە لەو ڕێگەیەدا ئەنجامدراوە".
"بەدواداچونی وردمان بۆ ئه‌و پرسه كرد، سه‌ره‌نجام بۆمان ده‌ركه‌وت، ئەوکەسانە ئەندامی سوپای پاسدارانن کە بەجلی هێزەکانی پێشمەرگەوە دەستیانکردوە بەئامادەبون‌و هاتوچۆ لەو ناوچەیەد".( هەنگاو وا دەڵێت).
هەنگاو هۆشداریدەدات، بەئەگەرێکی زۆره‌وه، هێزەکانی سوپای پاسداران لەهەندێک شاری دیکەشدا هەنگاوی لەو شێوەیە ده‌نێن، هەربۆیە داوا لەهاوڵاتییان دەکات لەشێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵیاندا هۆشیاربن.