سبەی داهاتی نانەوتی مانگی ٢ رەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە  سبەی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی دوو رەوانەی بەغدا دەکرێت.


شەوی سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا داریی هەرێم رایگەیاند " داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە " سبەی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ٤ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق".





PM:09:43:03/03/2026