لە راپۆرتێکی پێگەی "ئەلعەرەبیە" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردووەتەوە کە" ئەندامان و چەكدارانی مۆساد و هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیل، شەوی ڕابردوو لە ئاسمانی ئێران دابەزیونەتە سەر زەوی و هێرشێكیان ئەنجام داوە و دواتریش بە سەركەوتوویی ئێرانیان جێهێشتووە".
ئەلعەرەبیە ئاشکرای دەکات کە هێرشەكە شەوی ڕابردوو ئەنجام دراوە، بێ ئەوەی هیچ وردەكارییەكی تر ئاشكرا بكرێت.
هاوکات سەرچاوە فەرمییەكانی ئیسرائیل ئەو هەڵمەتەی مۆساد و هێزە تایبەتەكانی ئیسرائیلیان نە ڕەت كردەوە و نە پشتڕاستیان كردووەتەوە.
لەبەرامبەردا ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئەم قسانەی رەت کردووەتەوە ودەڵێت" هیچ هێزێک لە دوژمن نەهاتووەتە ناو خاکەکەمان".