سلێمانی .. گردی ریعایە بۆردومان کرا

کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو سێشەممە درۆنێکی خۆکوژی خۆی بە گردی ریعایە لەناو جەرگەی سلێمانی خۆی تەقاندەوە.

پەیامنێری سپی لە شوێنی روداوەکە رایگەیاند" ئاگرێک لە گردی ریعایە کەوتووەتەوە و درۆنەکە بە قەراغی بینای ریعایەدا تەقیوەتەوە کە قەدیم بارەگای یۆ ئێن بووە بۆ ماوەیەکی زۆر".

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان هاوڵاتییەک کە پاسەوانی ئەو بینایە بووە بریندار بووە وئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ گەیشتە  شوێنی رووداوەکە، هاولکای هێزە ئەمنییەکان چوار دەورەی شوێنەکەیان گرت بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت لە ئەگەری دووبارە بۆردومانکردنی مەترسی  لەسەر هاوڵاتیان نەبێت'".



AM:12:09:04/03/2026