دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو ٢٠٢٦/٣/٣کاتژمێر ١٠:٢٠دەقیقە، بەهۆی هێرشی درۆنیەوە گردی ریعایە لەسلێمانی کەناسراوە بە گردی ( UN )کرایە ئامانج."
دەشڵێت" دەستبەجێ تیمەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵێنەوەکان دەستیپێکرد، لەئەنجامدا دەرکەوت کەهێرشی درۆنی بووە و هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لێکۆڵێنەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە".
کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی ئەمشەو سێشەممە درۆنێکی خۆکوژی خۆی بە گردی ریعایە لەناو جەرگەی سلێمانی خۆی تەقاندەوە.