بارەگایەکی حزبێکی رۆژهەڵاتی کرایە ئامان و ٣ پێشمەرگە بوونە قوربانی
کەمپێکی کەسوکاری حزبی سوپای ملی کوردستان ( پاک) لە دێگەڵە کرایە ئامانج و سێ پێشمەرگەی بریندارن و یەکێ دیکەش گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسێکی باڵای سوپای ملی کوردستان( پاک) بە سپی راگەیاند کە " کەمپێکی کەسوکاری پێشمەرگەکان لە ئەشکەوتی شەقا لە شارۆچکەی دێگەڵە لە لایەن ئێرانەوە کرایە ئامانج".
ئەو بەرپرسە وتیشی" لە ئاکامی ئەم هێرشانە پێشمەرگەیەک بەناوی جەلال رەشیدی گیانی لەدەستدا و سێ پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون".
PM:12:47:04/03/2026