نرخی شتومەکی هەرزان دەبێت
دوای ئەوەی جوولەی بازەرگانی لە دەروازەی باشماخ وەستا و شتومەک لە ئێرانەوە قەدەغەکرا بگاتە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ جارێکی دیکە چوولەکان دەستیپێکردەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" دوای ئەوەی دوێنێ ئێران دەروازەی باشماخی داخست و قەدەغەی کرد کە شتومەک رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەمڕۆ دەروازەکە کرایەوە و شتومەک لە ئێران دێتە هەرێم".
ئەو سەرچاوە وتیشی کە " تەنیا کاڵای وشکە دەگاتە هەرێم و کاڵای تەڕە نایەت و ئەوە کاریگەری دەبێت لەسەر نرخی کاڵای وشکە و نرخەکانی رووی لە دابەزین دەکات".
PM:01:01:04/03/2026