مستەفای هیجری داوا لە ‌هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات خۆیان رادەستبکەن


سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە ‌هێزەکانی ئێران دەکات خۆیان رادەست بکەن و پشتبکەنە رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران.

مستەفای هیجری سکرتێری گشتی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی چوار شەممە لە پەیامێکدا بۆ ‌هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەڵێت" داواکارم هەموو سەرباز و پێرسۆنێلی خاوەن هەڵوێست و ئازادیخواز لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، پادگان و بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی سپا، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم ڕێژیمە بەجێ بهێڵن و واز لە خزمەت و ئەرکی پێسپێردراویان بهێنن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان".

سکرتێری گشتی حزبی دیموکرات لەو پەیامەدا دەشڵێت" داواکارم هەموو سەرباز و پێرسۆنێلی خاوەن هەڵوێست و ئازادیخواز لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە کوردستان، پادگان و بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی سپا، ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی ئەم ڕێژیمە بەجێ بهێڵن و واز لە خزمەت و ئەرکی پێسپێردراویان بهێنن و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەکانیان".

لە بەشێک لەو پەیامەدا مستەفای هیجری باس لە مەترسیەکانی سەر هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت " هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، زۆرجار دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی و ئاسایی".

ئەو پەیامەی هیجری لە کاتێکدایە کە دەنگۆی هێرشکردنی هێزەکانی رۆژهەڵات بۆ سەر هێزەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە‌هێزەو باس لەوە دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەو هێرشانە دەستپێدەکەن. 




PM:05:43:04/03/2026