ئاسایش لەبارەی بۆردومانەکانەوە هۆشداری بەپەلە بڵاو دەکاتەوە


بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، راگەیاندراوێکی بەپەلەی ئاراستەی هاوڵاتیان کرد کە چەند ڕێنمایی و هۆشداری لە خۆ گرتووە.

چوار شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین، لە کاتی کەوتنەخوارەوەی هەر درۆن یان موشەکێک، بە هیچ شێوەیەک لە شوێنی رووداوەکە کۆ نەبنەوە، ئەم  داواکارییە بۆ ئەوەیە کۆبوونەوەی هاووڵاتیان نەبێتە هۆی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیانیان و رێگری نەکات لە کارەکانی تیمە پەیوەندیدارەکان".

"بە هیچ شێوەیەک دەستکاری پارچە و پاشماوەی ئەو تەنە نادیارانە نەکەن کە دەکەونە خوارەوە، چونکە رەنگە مەترسی تەقینەوەیان لێبکرێت یان ماددەی مەترسیداریان تێدابێت کە زیان بە تەندروستییان بگەیەنێت" ئاسایش وا دەڵێت.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لە کاتی روودانی هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیەدا، دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بە هێڵە گەرمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ ئەوەی تیمەکان بگەنە شوێنی مەبەست.

ژمارەی هێڵە گەرمەکان:
٠٦٦١٠٦
٠٧٥٠٢٥٢٢٧٢٨




PM:09:14:04/03/2026