وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، هەڕەشە لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵیت "نابێت هیچ جۆرە نەرمییەکیان لەگەڵدا بنوێندرێت".
چوار شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، ئیبراهیم رەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە حزبە کوردییەکان رایگەیاند "نابێت هیچ جۆرە نەرمییەکیان بەرامبەر بنوێنین، چ لە ناوخۆ و چ لە سەر سنوورەکان، پێویستە وەک سەربازانی ئەمریکی و ئیسرائیلی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت".
٢٢ شوبات ٢٠٢٥، هەریەک لە لە پارتی ژیانی کوردستان (پژاک)، سازمانی خەبات، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، و ئەم ئێوارەیەش کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە بەشداری "هاوپەیمانی کوردستان" دەکات.