بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، پێشبینییەکانی بۆ باری کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی ڕاگەیاند'' بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری نمە باران هەیە، لەگەڵ بارینی کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات.''
ئەم دۆخە نالەبارە تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت و پاشان کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت.
سەبارەت بە خێرایی با و مەودای بینین، ئەمڕۆ با بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات و بە خێرایی مامناوەند (١٠-٢٠ کم/ک) دەبێت، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری چالاکبوونی با بۆ سەرووی ٢٥ کم/ک هەیە. مەودای بینین لە کاتی داباریندا بۆ ٥ تا ٧ کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە، لە کاتە ئاساییەکانیشدا لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت.
بۆ سبەی هەینی، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا بێت و ئەگەری هەبوونی تۆزێکی سووک لە ئارادایە.
خێرایی با کەمدەبێتەوە بۆ (٥-١٥ کم/ک) و ئاراستەکەشی گۆڕاو دەبێت، مەودای بینینیش لە زۆربەی ناوچەکان ئاسایی دەبێتەوە و دەگاتە ٨ بۆ ٩ کیلۆمەتر.
لە ڕووی پلەکانی گەرماوە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ پلەکان کەمێک نزم بوونەتەوە، بەڵام بۆ سبەی هەینی پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام ١١ پلەی سیلیزی
سۆران ١١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران ٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک ١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٨ پلەی سیلیزی