وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆی تێوەگلانی هەرێم لە چەكداركردنی لایەنە كوردییەكانى ئێران رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت" ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان و بە ئامانج بڵاودەكرێنەوە".
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند "ئەو راپۆرتانەی باس لە تێوەگلانی هەرێمی کوردستان دەکەن و بانگەشەی ئەوەی کە ئێمە بەشێکین لە پلانی چەکدارکردن و ناردنی لایەنە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناو خاکی ئێران، بە تەواوی بێ بنەمان، ئێمە بە توندی ئەم تۆمەتانە رەتدەکەینەوەو جەخت لەوە دەکەینەوە کە بە ئەنقەست و نیازی خراپ بڵاودەکرێنەوە".
وتیشی "حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەکانی بەشێک نین لە هیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانكردنی روبەڕی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە. به پێچەوانەوه داوای ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکه دەکەین و به توندی سەركۆنەی ئەو هێرشه ترسنۆکانانەش دەکەین که هەرێمی کوردستانیان کردووەته ئامانج.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد "دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە و پاراستنی خاک و گەلەکەمان و ناوچەکەمان".